ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌یه‌كی زۆره كه به كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌سته‌وه كار ده‌كه‌ن و له ژێر گوشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تی دان به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داری ماوه‌ی پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان پێ نه‌داوین، كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازی و كێشه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.