كرێكارانی كارخانه‌ی “فاكس- كان” ناسراو به “ئه‌پڵ” كه له ئوستانی “ژێنگژوو” هه‌ڵكه‌وتووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی خراپی خاوه‌نكار، بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ساخته‌ی دامه‌زراندن، درۆ له گرێبه‌سته‌كان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌ستی پێشنیاركراو به‌كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته نزیكه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٠٠ یوئانی چینه كه به‌شی پێداویستیه‌كانی ژیان ناكات. كرێكاران ده‌ڵێن: پێرسۆنێلی به‌شی مۆنتاژ چه‌ندین كاتژمێر به‌بێ پشوودان له دۆخێكی خراپ‌دا كار ده‌كه‌ن و گۆشاری كاری زۆریان له‌سه‌ره و چیتر توانای ته‌حه‌مولی ئه‌و باروو‌دۆخه‌یان نییه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی چین له ئوستانه‌كانی “گوانگژوو” و “ژێنگژوو” هێرشی كردبووه سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.