كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٦٠ كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه، پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئه‌و كانگایه بۆ ماوه‌ی ٢٥ ساڵ نیوه‌كاره بووه و دواتر ڕاده‌ستی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی فولادی ئالیاژی پاسارگاد كراوه. پێشتر به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ٧٠٠ كرێكاری بوومیان دابوو، به‌ڵام ئێستا كرێكارانی بوومیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه له حاڵێكدا هاوشێوه‌ی كرێكارانی غه‌یره بوومی ده‌توانن له به‌شه‌كانی دیكه كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرن.