کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بوومی بێكار له‌ حه‌وت ته‌په‌

9 1 11

كرێكارانی بوومی بێكار له‌ حه‌فت ته‌په‌ی خووزستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ، له‌ ئاست نه‌بوونی هه‌لی كار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ماوه‌ی ٨٦ ڕۆژه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی بوومی حه‌وت ته‌په‌ له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ر مانیان گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن له‌و شیركه‌ته‌ سه‌نعه‌تیه‌ دابمه‌زرێن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه‌ تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌ده‌ن.