كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌ندئاوی شه‌فاروود له شارستانی “ڕێزوان شار“ی سه‌ر به ئوستانی گیلان، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ڕوونكردنه‌وی دۆخی شیركه‌ت و په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ٦ بۆ ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و به‌رپرسانی شیركه‌ت ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ده‌ده‌ن، ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار مان ئه‌گرن.