كرێكارانی به‌شی پارێزگاری میترۆی شاری ئه‌هواز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی ١٨ مانگ حه‌قدست و مه‌زایا و ٢ ساڵ جێژنانه‌ی دواكه‌وتوو كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی پارێزگاری میترۆی ئه‌هواز سه‌ر به شیركه‌تی په‌یمانكاری “كه‌یسۆنن” و دوایین حه‌قده‌ستێك كه وه‌ریان گرتووه، حقووقی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی پار بووه كه له دوو ماوه‌ی جیاواز دا په‌رداخت كراوه، ئێستا كه له ساڵی نوێی هه‌تاوی نزیك ده‌بینه‌وه هێشتا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به پێدانی حه‌قده‌ست و جێژنانه دواخراوه‌كانیان نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی ڕاوه‌ستا و نزیكه‌ی ٥٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده بێكار كران و ته‌نیا ١١٣ كرێكاری پارێزگاری و سێ كرێكاری به‌شی چاككردنه‌وه له به‌لاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.