کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی بڕینه‌وه‌ی قامیشه‌ڵان له‌ حه‌وت ته‌په‌

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی بڕینه‌وه‌ی قامیشه‌ڵان له‌ حه‌وت ته‌په‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی بڕینه‌وه‌ی قامیشه‌ڵانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی به‌شێكی زۆر له‌ هاوكاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار هه‌ر كات بیانه‌وێت كرێكاران داده‌مه‌زرێنن و كاتێك پێویستیان پیان نامێنێت له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ بێكارسازی كرێكاران به‌ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ گرانی و هه‌ژاری كارگه‌ران و بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.