ماوه‌ی سێ ڕۆژه كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی بێهبه‌هان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژم بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.
كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی بێهبه‌هان كه نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س ده‌بن خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.