كرێكارانی ئه‌ركان سالسی پاڵاوگه‌ی ئابادان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زرانی پێرسۆنێلی ده‌وڵه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌پێی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بڕیاربوو تا كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا نوێنه‌رانی مه‌جلیس ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ببه‌نه بواری جێبه‌جێكرانه‌وه و دۆخی پیشه‌یی هه‌زاران كرێكار كه چاوه‌ڕێی وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانن بگۆردرێت. به‌ڵام ڕێكخراوه‌ی دامه‌زراندنی كیشوه‌ری به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت دژایه‌تی ده‌كات، له‌حاڵێكدا وه‌لانانی په‌یمانكاران ده‌بێته هۆی دادپه‌روه‌ری له پێدانی حه‌قده‌ست و گۆڕانكاری له ژیان و كاری كرێكاران به‌دی دێنێت.