ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی یه‌كه‌م، سێهه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م، نۆهه‌م، ده‌یه‌م و دوازده‌هه‌می پارسی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی “نه‌وت كارت” و بۆنی كرێكاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی بڕیاری مه‌ره‌خه‌سی دوو به دوویی بۆ كرێكارانی پشتیوانی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون. كرێكارانی به‌شدار له‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن.