كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی بۆنی كرێكاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای “نه‌وت كارت”، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.