ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران و ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێداچوونه‌وه به گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، پێدانی بۆنی كرێكار، بردنه‌وه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێه‌دانی بیمه‌ی كارامه‌ی ده‌رمانی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی له ناوچه‌ی نه‌وتی پارسی جنووبیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه مانگرتنه‌كه‌یان به‌رینتر ده‌كه‌ن.