ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغل له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی مافی دوو حه‌فته كار – دوو حه‌فته پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌ركان سالسی پاڵاوگه‌كانی چوار، حه‌وت و نۆیش له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.