کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ سایته‌ نه‌وتیه‌كانی پارس جنووبی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ سایته‌ نه‌وتیه‌كانی پارس

كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ سایته‌كانی پارس جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، وه‌لانانی جیاوازی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، پێدانی بۆنی كرێكاری و نه‌وت كارت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و زیادكردنی مه‌زایای وه‌كوو وامی بێ به‌هره‌ بوون.