ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه‌ی پارسی جنووبی عه‌سه‌لوویه، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له هه‌ندێك له پاڵاوگه‌كان له‌خواردنی خۆراك و پشوودان خۆیان بواردووه و له‌به‌رده‌م ساختمانی ئیداری كۆبوونه‌ته‌وه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، واژۆكردنی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پڕۆژه، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.