ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی مللی حه‌فاری به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر بڵاو كرابوو، له به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له تاران كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، چاكسازی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی له ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه، هه‌روها به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه دروشمه‌كانی “شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، ته‌نیا ڕانت و ئیستسمارن”، “ئێمه پهیمانكارمان ناوێت، چه‌وسانه‌وه‌مان ناوێت” و “واده و به‌ڵێن به‌سه، سفره‌كانمان خاڵییه”یان به‌رز كرده‌وه.