ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ده‌كه‌ڵه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له دكهڵهكانی ٧١ و ٤٣ له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌ست و دۆخی پیشه‌یی، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.