ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس له شاری ئه‌ندیمشك، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ویزگه‌ی قه‌تار كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: له ساڵی تازه نزیك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كایان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بڕواته سه‌ره‌وه، حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكرێت و جێژنانه‌ی چوار ساڵی ڕابروود و ئه‌مساڵ، هه‌روه‌ها بۆنی كرێكارییان پێ بدرێت.