ڕۆژی چوارشه‌ممه كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی پارێزگای لۆڕستان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێگه‌ی ئاسنی پارێزگای لۆڕستان خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.