کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌ بانگه‌وازێكدا داوایان له‌ هه‌موو هاوكاره‌كانیان كرد بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌ مان بگرن.

كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ وێستگه‌ی قه‌تاری شاری ته‌ورێز ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ نیشان دا و خوازیاری پێدانی بۆنی كرێكاری و زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ له‌ هه‌موو وێستگه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.