ڕۆژی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شووش له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ٦ بۆ ١٠ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و له نێوان پێرسۆنێلی شیركه‌ت جیاوازییه‌كی زۆر له شێوه و ڕێژه‌ی په‌رداخته‌كان ده‌بێندرێت. هه‌روه‌ها به‌شێك له كرێكاران چه‌ند ساڵه حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و په‌یمانكاریش له پێدانی مافی بیمه خۆ ده‌بوێرێت. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.