ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش له پارێزگای گیلان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارێك له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: خاوه‌نكار به بیانووی نه‌بوونی فڕۆش و كه‌می سه‌رچاوه‌ی ماڵی، حه‌قده‌سته‌كان له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكات، له حاڵێكدا ئه‌نباره‌كان خاڵی بوون و پاره‌كه‌شی وه‌رگرتووه.