كۆمهڵێك لە کاسبکارانی گرمیان، ڕۆژی سێشهممه ١ی مانگی خهرمانان، دژی وهرگرتنی باجی جۆراوجۆر لهلایهن شارهوانیهوه، كۆبوونهوهی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
بهوتهی بهشداربووانی ئهو كۆبوونهوهیه، شارەوانی “گردەگۆزینە“، ژمارەیەک باجی زۆری بەسەریاندا سەپاندووه، لەوانە باجی ژینگە، شۆستە، خۆڵ و خاشاک و تابلۆی سەر دووکانەکانیان. ناڕازیان دهڵێن: وامان لێهاتووە دووکانەکانمان دابخەین، چونکە توانای پهرداختی ئەو هەموو باجەمان نیە، لەکاتێکدا سێ ساڵە شارەوانی هیچ خزمەتێکی نەکردوین و دارەکانی بەردەم دووکانەکانمان خەریکە وشک دەبن و خوڵ و خاشاکیش خۆمان کۆی دەکەینەوە .