ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، كاسبكارانی جاده‌ی گه‌شتیاری گیسووم له پارێزگای گیلان دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی شاره‌داری كۆبوونه‌وه و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌و پارێزگایه ٩٨ كاسبكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌كانیاندا گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری له ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆزدا ڕێگه‌ی له كاسبی دووكاندارانی جاده‌ی گه‌شتیاری گیسووم گرتووه و نانی ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی بڕیوه. ڕۆژی ڕابردوو دووكانداران كۆبوونه‌وه و خوازیای كرانه‌وه‌ی دووكانیان بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئابووری ڕژیم ٩٨ بازه‌رگانیان به هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له‌كانیان به ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه زه‌وت كردووه.