به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارگێڕانی موخابراتی ڕووستایی له شاری سه‌قز دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و قورسی باری مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ئه‌مڕۆ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ره به‌ڵام ئێمه هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵمان وه‌ر نه‌گرتووه و به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی خراپی ئابووری و چوونه سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخه‌كان، چیتر ناتوانین ژیانی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان دابین بكه‌ین. ناڕازیان داوایان له به‌رپرسانی ڕێكخراوی موخابراتی ئێران كرد بایه‌خ به كێشه و گرفتی كارگێڕانی موخابراتی ڕووستایی بدات.