کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كارگه‌رانی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی پاكده‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی كارگه‌رانی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی پاكده‌شت 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی پاكده‌شت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی زه‌ویه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی ١٩ ساڵه‌ كرێكارانی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی پاكده‌شت ٩٠ هێكتار زه‌وییان كڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا مۆڵه‌تی درووست كردنی خانوو و به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌رییان وه‌ر نه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سه‌رده‌مێك ئه‌و زه‌مینانه‌یان كڕیوه‌ كه‌ نرخی هه‌ر دراوێكی زێر كه‌متر له‌ سه‌د هه‌زار تمه‌ن و نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكا كه‌متر له‌ هه‌زار تمه‌ن بووه‌، ئێستا شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی پاكده‌شت كرێكارانی له‌ بلاته‌كلیفی دا هێشتووه‌ و وڵامی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه‌.