ڕۆژی شه‌ممه‌٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕینی مه‌زایا و له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جی كردنی داواكارییه‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازییان له‌م دوایانه به‌شێك له حقووق و مه‌زایاكانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بڕاوه و ناڕازییان ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری كار له ئاست جێبه‌جێ بوونی ئه‌و بڕیاره به‌رپرسیار ده‌زانن.