ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی “ته‌عاون، كار و ڕه‌فاهی ئیجتماعی” له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیانیان له حه‌وشه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كارمه‌ندانه به هۆی ناڵه‌باری دۆخی ژیان و كه‌می ئاستی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و هاوكات له به‌رانبه‌ر پێنه‌دانی به‌شێك له مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا په‌رداخت نه‌كراوه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری جێبه‌جێ بوونی خواسته‌كانیان بوون.