ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی زانكۆی ڕازی له كرماشان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی زانكۆی ڕازی له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. كارمه‌ندانی ناڕازی خوازیاری پێدانی مه‌زایا، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی ناكارامه و سه‌ره‌نجدان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. شایانی باسه كه چه‌ند كه‌س له كارمه‌ندانی ناڕازی نێو كۆبوونه‌وه‌كه هه‌مان هێزه‌كانی سه‌ركوتی خوێندكاران له زانكۆی ڕازی كرماشانن كه له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا”، له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هاوكارییان كردووه.