کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی به‌رق له‌ به‌رانبه‌ر سازمانی ئیداری و دامه‌زراندنی ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، كارمه‌ندانی فه‌رمی و گرێبه‌ستی شێركه‌ته‌كانی به‌رق له‌ به‌رانبه‌ر سازمانی ئیداری و دامه‌زراندنی ئێران كۆ بوونه‌وه‌ خوازیاری دامه‌زراندنیان له‌ لایه‌ن ئه‌و سازمانه‌وه‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ داوایان كردووه‌ به‌پێی مادده‌ی ١٢٤ی یاسای به‌ڕێوبه‌ری خه‌ده‌ماتی وڵات، فه‌رمانی دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكارانی گرێبه‌ستی و فه‌رمی له‌ به‌شی ئۆپراتۆر له‌ لایه‌ن سازمانی ئیداری و دامه‌زراندنی وڵاته‌وه‌ ده‌ربكرێت. به‌ وته‌ی ناڕازیان به‌پێی كۆبوونه‌وه‌ی سنفی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌ به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی نیرو و كۆ بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نیرو، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ڕه‌زامه‌ند بوون‌ كه‌ سه‌رجه‌م كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و شێركه‌تانه‌ فه‌رمی بكرێنه‌وه‌ بڵام له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وته‌دا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌گرانی له‌ ئێران

komalah

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی  شۆفێران و خانه‌نشینكراوانی “بی.ئاڕ.تی” تاران

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵ و مۆعه‌لمێك به‌ هۆی نوقمبوون له‌ به‌لووچستان

komalah