کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمان له‌ تاران و ئه‌راك

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمان له‌ تاران و ئه‌راك 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی تجریش له‌ تاران و كادری ده‌رمانی ئه‌راك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و ژیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمانی ئه‌راك به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی تجریش له‌ تارانیش له‌ ئاست نه‌دانی ئیزافه‌كاری و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری بوون.