ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی شاری ورمێ له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له شاری ورمێ به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه، خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان ته‌واو و كه‌ماڵ له كاتی خۆیدا په‌رداخت بكرێت و چیتر نه‌كه‌وێته دواوه.