ماوه‌ی دوو ڕۆژه كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی له تاران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی له ئه‌مین ئابادی تاران ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێ نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان و كه‌می ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری مانیان گرتووه و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم كۆبوونه‌ته‌وه. به‌شداربووان خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كان و جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون.