ڕۆژیشەممە۲۰یمانگی خاکەلێوە، کارمەندانی تەندروستی و دەرمانی شاره‌كانی سنه و کرماشان لەبەرانبەر بینای ئۆستانداری شاره‌كانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
كادری ده‌رمانی به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرماشان، خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها كاردی ده‌رمانی سنه كه ناسراون به “ته‌رحی“ین، ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست بێكار كردنیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: له‌كاتی كۆرۆنا گیانیان خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و شه‌و و ڕۆژ كاریان كردووه و ئێستا ده‌وڵه‌ت بڕیاری بێكار كردنیانی داوه له‌حاڵێكدا نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران پێویستیان به ١٠ هه‌زار په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمان هه‌یه و خوازیاری ئه‌وه‌ن به‌ڕه‌سمی دابمه‌زرین.