ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانیانگرت و له ناوه‌ندی مه‌دره‌سه و زانكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیان له شاره‌كانی تاران و سنه له ناوه‌ندی مه‌دره‌سه كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، ته‌ورێز، به‌هه‌شتی، عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، فه‌نی كه‌ره‌ج، خواجه نه‌سیر و سه‌نعه‌تی شه‌ریف له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیانگرت و به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی زانكۆ دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه و خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.