ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له مه‌دره‌سه‌ی فه‌رزانه‌گانی تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به دانانی دووربینی چاودێری له سرویسه بێهداشتیه‌كان كۆبوونه‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به دانانی دووربینی چاودێری له سرویسه بێهداشتیهكانی قوتابخانه‌كانی ئێران بڵاو كرایه‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ڕۆژی چوارشه‌ممه قوتابیانی كچ و بنه‌ماڵه‌كانیان له مه‌دره‌سه‌ی فه‌رزانه‌گان دژبه پێشێلكردنی حه‌ریمی خسووسی و سیخۆڕی كردن له منداڵان كۆبوونه‌وه.