ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی شاری قوم له ناوه‌ندی مه‌دره‌سه سروودی “بێلاچاو”یان خوێنده‌وه و به‌سه‌ر ته‌خته‌ی مه‌دره‌سه دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان نووسی، قوهتابیانی شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، سنه، مه‌ریوان، ئه‌راك، شیراز و ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه دیكتاتۆر دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆ ئازاده‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان كۆبوونه‌وه و سروودی ئازادیان خوێنده‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و ته‌قه‌یان به سه‌ر خوێندكاران‌دا كرد، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان به ڕه‌شبه‌ڵه‌ك سه‌مای ئازادیان گیڕا و دروشمی “ئازادی،ئازادی”ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ئازادی خوێندكارانی زیندانی بوون.