ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی شاری ئه‌راك له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” كۆبوونه‌وه.
“مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی ژینا له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به زه‌ربه‌ی سه‌ختی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی ئه‌راك به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.