کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو له‌ كرماشان 4

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی كرماشان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

فه‌رهه‌نگیانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست بۆ خانه‌نشینكراوان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. فه‌رهه‌نگیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان دا دروشمی “كرێكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كرده‌وه‌.