ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، سه‌دان كه‌س له فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو له‌ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دان به كێشه و گرفته‌كانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌هه‌رنگیانی خانه‌نشینكراو خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و سه‌ره‌نج دان به داخوازییه‌كانیانن. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دروشمه‌كانی “كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كۆبوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت”، “گرانی و هه‌ڵاوسان بۆته به‌ڵای گیانمان” و “نه‌نگی ئێمه، نه‌نگی ئێمه، ڕێبه‌ری ئه‌لده‌نگی ئێمه”یان به‌رز كرده‌وه.