به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران و فه‌رمانده‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق له ناوچه‌ی ته‌ویڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه.
بەپێی زانیارییەکان، تاکوو ئێستا دیار نیە لەو کۆبوونەوەیەدا باسی چی کراوە، بەڵام ئەو كۆبوونه‌وه‌یه لەکاتێکدا به‌ڕێوه ده‌چێت کە سپای پاسداران به‌رده‌وام هەڕەشەی بەزاندنی سنووره‌كانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پەلاماردانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.