به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆفێرانی تاكسی شاری بانه دژبه كه‌می كرێ و خراپی دۆخی ژیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شۆفێرانی تاكسی له ئاست گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ناڕازین و ده‌ڵێن نرخی بیمه و كه‌لووپه‌لی ئۆتۆمبێل چووه‌ته سه‌ره‌وه به‌ڵام نرخی كرێ تاكسی وه‌ك خۆی ماوه و وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانمان نییه. شۆفێرانی تاكسی هه‌روه‌ها له ئاست دابین نه‌كردنی خزمتگوزاری له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تاكسیڕانی و بایه‌خ نه‌دانی شاره‌داری به دۆخی خراپی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار ناڕازین و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.