شۆفێرانی ژنی شاغڵ له سرویسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
ژنانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیسفه‌هان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. زۆربه‌ی شۆفێرانی ژن نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیانن و ده‌ڵێن: چوار مانگی ساڵ بێكارن و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان پێویستیان به مه‌زایای زۆرتر و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی هه‌یه.