ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی سه‌رگه‌ردان له سنووری مێهرانی سه‌ر به‌پارێزگای ئیلام ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایانكرد كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له سنووری مێهران ماوه‌ی پێنج ڕۆژه هه‌روا بیلاته‌كلیف له ڕیزێكی دوور و درێژدا ڕاگیراوون و هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ دابین نه‌كردوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له شۆفێرانی ناڕازی، به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی ئه‌ربه‌عین و نه‌مایشی ته‌بلیغاتی ڕژیم، ژیانمانیان تاڵ كردووه و ته‌نیا ئیمكاناتیان بۆ زیاره‌تكه‌ران دابینكردووه و هیچ بایه‌خێكیان به دۆخی خراپی شۆفێرانی ماندوو نه‌داوه.