کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی مینی بووس له‌ ته‌ورێز

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی مینی بووس له‌ ته‌ورێز 4

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆفێرانی مینی بووس له‌ شاری ته‌ورێز له‌ ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی گازۆئیل مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پشكی گازۆئیلی مینی بووسی له‌ ٩٠٠ لیتره‌وه‌ بۆ ٦٠٠ لیتر كه‌مكردووه‌ و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی بڕینی شۆفێرانی لێكه‌وتۆته‌وه‌. له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شۆفێرانی ناڕازی له‌ شاره‌كانی هیرمه‌ند و ڕه‌فسه‌نجانیش دژبه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی گازۆئیل ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.