ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، شۆفێرانی كامیۆنی به‌نده‌ر ئیمام دژبه پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی كامیۆنی شاغڵ له به‌نده‌ری ئیمام ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگه‌ی كرێ باره‌كانیان له‌لایه‌ن شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی “خه‌لیجی فارس”ه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێ باری شۆفێرانی شاغڵ له به‌نده‌ر ئیمام له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوووه په‌رداخت نه‌كراوه و تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون.