ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆفێرانی سرویسی هاتووچۆی قوتابیان له ڕه‌فسه‌نجان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی شۆفێرانی مینی بووس له ڕه‌فسه‌نجان، پێشتر ١٣٥٠ لیتر سووته‌مه‌نیان له مانگێكدا وه‌رده‌گرت به‌ڵام ماوه‌یه‌كه بڕی ١٠٠ لیتر له پشكی سووته‌مه‌نیه‌كه‌یان كه‌م كراوه و تووشی كێشه‌ی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها وتیان مانگ و نیوێك له‌وه‌به‌ریش پشكی سووته‌مه‌نیه‌كه‌یان به ڕێژه‌ی ٥٠٠ لیتر كه‌م كرایه‌وه و دوو جار له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیس و فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه برد، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كه‌یان نه‌داوه.