ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی ئۆتوبووسه‌كانی به‌شی خسووسی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ته خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی تاران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، خراپ بوونی كوالێتی ئۆتوبووسه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان، به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.