ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له شارستانی زابۆل بۆ جارێكی دیكه دژبه نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شیركه‌تی نه‌وتی شارستانی زابۆل پشكی سووته‌مه‌نی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری له سێ هه‌زار لیتره‌وه بۆ ٣٠٠ لیتر كه‌م كردووه و تا ئێستا شۆفێرانی كامیۆن و بارهه‌ڵگری ئه‌و شاره چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. به وته‌ی چالاكی مه‌ده‌نی، ڕژیم سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به بیانووی ڕێگری كردن له قاچاخی سووته‌مه‌نی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، له حاڵێكدا تانكه‌ره‌كانی سپای پاسداران به ئازادنه سنووره‌كانی ئه‌فغانستان و پاكستان ئه‌بڕن و سووته‌مه‌نی بۆ وڵاتانی دیكه قاچاخ ئه‌كه‌ن.