کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌مت

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌مت 3

شۆفێرانی بارهه‌ڵگری سه‌راسه‌ری ئێران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز خۆیان گه‌یانده‌ تاران وو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌مت دا كۆبوونه‌وه‌.

شۆفێرانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی به‌ڵگه‌ی تۆماركراوی داواكارییه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، نزیك به‌ سێ هه‌زار كامیۆنی ئێرانی له‌ نێو خاكی توركیا له‌لایه‌ن گۆمرۆكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ زه‌وت كراوه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌دواداچوونی بۆ نه‌كات، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ست به‌سه‌ریان دا ئه‌گرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌ش هه‌زار و ٦٠٠ داواكاری نایاسایی له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی سه‌مت تۆمار كراوه‌، له‌ حاڵێكدا هه‌زینه‌ی تۆماركردنی داواكارییه‌كان ده‌ ملیۆن تمه‌نه‌، هه‌ر به‌ڵگه‌یێكی داواكاری به‌ یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌ن به‌ خه‌ڵك فرۆشراوه‌.